هاوکاری لەگەڵ ئێمە
کوردمی هەمیشە بەدوای دەنگ، بیرۆکە و توانای نوێدا دەگەڕێت.
ئێمە باوەڕمان وایە داهاتووی میدیای کوردی بە دەستی ئەو کەسانە دروست دەبێت کە بیرۆکەی نوێیان هەیە، چیرۆکی نوێ دەگێڕنەوە و ئامادەن تواناکانی خۆیان لە بواری میدیا و هونەردا گەشە پێبدەن.
کوردمی بەردەوام بەدوای هاوکاری لەگەڵ فیلمسازان، دەرهێنەران، بەرنامەسازان، نووسەران، ئەکتەران، وێنەگران، دەنگبێژان، مۆنتێژکاران، پسپۆڕانی دەنگ و وێنە، گرافیستان و دیزاینەران، ڕۆژنامەنووسان و پسپۆڕانی کوردزمانی بواری میدیا دەگەڕێت.
بەدوای توانای نوێدا دەگەڕێین
تەنها ئەزموونی پێشوو بۆ ئێمە گرنگ نییە. یەکێک لە ئامانجەکانمان دۆزینەوە و گەشەپێدانی توانا نوێکانە.
ئەگەر لە سەرەتای ڕێگای پیشەیی خۆتدایت، بەڵام توانایی، بیرۆکە، خەیاڵ و ئارەزووی فێربوونت هەیە، کوردمی دەتوانێت شوێنێک بێت بۆ ناساندن و گەشەپێدانی تواناکانت.
بیرۆکە یان پڕۆژەیەکت هەیە؟
ئەگەر بیرۆکەی فیلم، فیلمی کورت، مستەند، زنجیرە، بەرنامەی تەلەڤیزیۆنی، پۆدکاست، بەرنامەی ئۆنلاین یان هەر جۆرە ناوەڕۆکێکی نوێی میدیاییت هەیە، دەتوانیت پێشنیارەکەت بۆ ئێمە بنێریت.
پێشنیارەکانت هەڵدەسەنگێنین و ئەگەر پڕۆژەکە لەگەڵ ڕێڕەو و ئامانجەکانی کوردمی بگونجێت، بۆ گفتوگۆ و هەنگاوەکانی داهاتوو پەیوەندیت پێوە دەکەین.
حەز دەکەیت لەگەڵمان کار بکەیت؟
ئەگەر حەز دەکەیت ببیتە بەشێک لە پڕۆژەکانی کوردمی، CV، Portfolio، Showreel یان نموونەی کارەکانت بۆ ئێمە بنێرە.
ئەگەر CV ـت نییە، هیچ کێشەیەک نییە؛ خۆت، تواناکانت و ئەو بوارەی حەز دەکەیت تێیدا کار بکەیت بە کورتی بۆمان بنووسە.
لەوانەیە هاوکاریی داهاتووی کوردمی لە یەکەم نامەی تۆوە دەست پێبکات.
